کوردی

سیمینارەکە بەئامانجی پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی عێراق و سعودیە

March 27 2022 هه‌واڵ 2022

سیمینارەکە بەئامانجی پتەوکردنی

لەسەر بانگهێشتی خاتوون بارۆن نیکۆڵسۆن و کریستۆف میشێلس، بەڕێز سەردار ئەلبیبانی سەرۆکی کۆمپانیای سەردار گرووپ لەگەڵ 30 ئەندامی ئەنجومەنی بازرگانی عێراقی-بەریتانی ڕوویانکردە شاری ڕیاز لە سعودیە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی بازرگانی سعودی لە بەرواری 27ی ئازاری 2022. ئامانجی ئەم کۆبوونەوەیە بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی عێراق و سعودیەیە و ڕەخساندنی دەرفەتێکە بۆ گەشەکردن و خۆشگوزەرانی لەپێناو خزمەتکردنی کۆمەڵگەی بازرگانی بەو هیوایەی کە ئەم پەیوەندییانە داهاتوویەکی بەهێز و سەقامگیر و پارێزراو دروست بکەن

لەمیانەی سیمینارەکەدا بەڕێز سەردار ئەلبیبانی تیشکی خستەسەر ئەو بەربەستانەی ڕووبەڕووی کەرتی بازرگانی لە عێراق بۆتەوە و جەختیشی کردەوە کە پێویستە لە ڕێگەی ئەم ئەنجومەنەوە هاوکاری نێوان کەرتی تایبەت بە عێراق و سعودیە بەهێزتر بێت ئەم ڕێککەوتنانە بەشداری دەکەن لە دروستکردنی پردی هاوکاری هاوبەشی نێودەوڵەتی لە کەرتە جیاوازەکان، کە بە دڵنیاییەوە دەرفەتی وەبەرهێنان باشتر دەکەن.

کۆبوونەوەکە کۆتایی هات بە بانگهێشتکردنی ئەندامانی SIBC بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی بەهاری IBBC لە The Mansion House لە لەندەن لە بەرواری 24ی ئایاری 2022.

هەواڵی زیاتر

وەزارەتی دەرەوەی یابان ڕێزلێنان بۆ بەڕێز سەردار ئەلبیبانی ئەنجام دەدات وەکو پێزانینێک بۆ بەشدارییەکانی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی عێراق و یابان

هه‌واڵ 2025 - 06 October 2025

گروپی کۆمپانیاکانی سەردار و تۆیۆتای عێراق بەشداری لە کردنەوەی ناوەندی ڕۆشنبیری عەرەبی کوردی لە بەغداد دەکەن

هه‌واڵ 2025 - 25 August 2025

زانیاری زیاتر دەربارەی گروپەکەمان

ده‌رباره‌ى ئێمه‌