کوردی

گروپی کۆمپانیاکانی سەردار خوانی بەربانگی ڕەمەزانی ڕێکخست بۆ بەرەوپێشبردنی گیانی هاوکاری و داهێنانی هاوبەش

March 27 2025 هه‌واڵ 2025

کۆبوونەوەکانی ئیفتاری ڕەمەزان

بەغداد و هەولێر - عێراق - ئاداری 2025

گروپی کۆمپانیاکانی سەردار لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا خوانی بەربانگی تایبەتی بۆ کارمەندەکانی ڕێکخست لە شارەکانی بەغداد و هەولێر. ئەم بۆنە گرنگە لە 25ی ئادار لە هۆتێلی بابل، هۆڵی “ڕۆتانا”ی بەغداد، و لە 27ی هەمان مانگ لە هۆتێلی نێودەوڵەتی هەولێر بەڕێوەچوو. ئەم دەستپێشخەرییە دەرفەتێک بوو بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی کاری چالاک و یەکگرتوو، کە ڕێگا خۆشکەرە بۆ پەیوەندی ڕاستەوخۆی نێوان بەڕێوەبەران و کارمەندان، هەروەها ڕۆحی تیم و کاری بە کۆمەڵ بەهێز دەکات لە کەشێکی خۆشی ئەم مانگە پیرۆزەدا.

بەڕێز سەردار البیبانی، سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەردار گروپ، سەرۆکی تۆیۆتا عێراق، لەگەڵ کارمەندانی گروپ بەشداری لە خوانی بەربانگ کرد. هەموو بەڕێوەبەران و کارمەندان لە کەشێکی جوانی ئەم مانگە پڕ بەرەکەتەدا کۆبوونەوە لەسەر ئامانجێکی هاوبەش و دیدێکی یەکگرتوو. ئەم کۆبوونەوەیە دەرفەتێک بوو بۆ پەیوەندی ڕاستەوخۆ، و پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە هێزی گروپەکە لە یەکڕیزی تیمەکانی و یەکگرتنی هەوڵەکانیانەوە سەرچاوە دەگرێت.

خوانی بەربانگی ڕەمەزان چالاکی جۆراوجۆری لەخۆگرت کە شایەنی ئەم بۆنەیە بوو، بە پێشوازیکردن لە ئامادەبووان و گرتنی وێنەی یادەوەری و ڕێکخستنی شوێنی دانیشتن دەستی پێکرد ، هەتا گەیشتە کاتی خوانی بەربانگ کە تێیدا تام و چێژ تێکەڵ بوو بە ڕۆحی خۆشەویستی و نزیکبوونەوە. بەڕێز سەردار بیبانی بە مێزەکاندا گەڕا، سڵاوی لە کارمەندان کرد لە دیمەنێکدا کە فەلسەفەی ڕابەری نزیک لە تیمەکەی بەرجەستە دەکرد. ئەم بەشەش بە پێشکەشکردنی “سدراە”ی کلتووری بەسەر گەنجان و دیاری کلتووری بەسەر کارمەندە ئافرەتەکان کۆتایی پێ هێنرا، ئەمەش بۆ ئەوەی یادەوەری ئەم کۆبوونەوەیە زیندوو بمێنێتەوە. چالاکییەکان بە گرتنی وێنەی گشتی کۆتایی هات کە دەربڕینی ڕۆحی هەماهەنگی و خۆشی هاوبەش بوو.

کارگێڕی گروپی کۆمپانیاکانی سەردار سوپاس و پێزانینی قووڵی خۆیان بۆ ئامادەبووان دەربڕی ، و جەختیان لە پابەندبوونیان بۆ دابین کردنی ژینگەیەکی کاری چاڵاک و ڕێزگرتنی یەکتر و هاوکاری بەردەوام و هەوڵدان بۆ بە دیهێنانی دیدی هاوبەش دەڕبڕی. هەروەها جەختیان کردەوە کە سەرکەوتنی گروپەکە بەڕێکەوت نییە، بەڵکو بەری هاوکاری و هەوڵی هەموو تیمەکانە، و دڵسۆزی کارمەندانە لە پێشخستنی چەرخی دەستکەوت بەرەو پێشەوە، جەختیشیان لەوە کردەوە کە ڕۆحی یەک تیم بناغەی بەردەوامی و ناوازەبوون و ئەو پێشڕەویەییە کە گروپی کۆمپانیاکانی سەردار ئاواتەخوازە لە هەموو پڕۆژەکانیدا هەبێت.

کۆتایی خوانی بەربانگی ڕەمەزان پشتڕاستی ئەوە دەکاتەوە کە ساتەکانی هاوبەشی و نزیکی لە نێوان تیمەکەدا ئەو بناغەیەن کە گەشتی گروپەکە بەرەو سەرکەوتنی بەردەوام لەسەری دامەزراوە. پابەندبوونی هەمووان بەرجەستە دەکات بە ڕۆحیەتی هاوکاری و خۆبەخشی، ئەم بۆنەیە وەک بڕگەیەکی گرنگ دەمێنێتەوە لە گەشتی بەخشین و نایابی کە گروپەکە بە شانازی و داهێنانەوە بەردەوامە تیایدا

هەواڵی زیاتر

وەزارەتی دەرەوەی یابان ڕێزلێنان بۆ بەڕێز سەردار ئەلبیبانی ئەنجام دەدات وەکو پێزانینێک بۆ بەشدارییەکانی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی عێراق و یابان

هه‌واڵ 2025 - 06 October 2025

گروپی کۆمپانیاکانی سەردار و تۆیۆتای عێراق بەشداری لە کردنەوەی ناوەندی ڕۆشنبیری عەرەبی کوردی لە بەغداد دەکەن

هه‌واڵ 2025 - 25 August 2025

زانیاری زیاتر دەربارەی گروپەکەمان

ده‌رباره‌ى ئێمه‌