February 1 2025 ههواڵ 2025
لە هەنگاوێکی تایبەتدا کە پابەندی گروپی کۆمپانیاکانی سەردار بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاری ژینگەیی و پتەوکردنی ئاڵوگۆڕی کلتووری نێوان عێراق و یابان نیشاندەدات، تیمی کۆمپانیای کۆماتسو لە گروپی کۆمپانیاکانی سەردار لە 1ی شوباتی 2025 دوو درەختی جۆری “یۆکۆ ساکورای یابانی”یان لە شاری یابانی بەغداد چاند، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی گروپی کۆمپانیاکانی سەردارە بۆ پتەوکردنی ئاڵوگۆڕی کلتووری نێوان عێراق و یابان و جوانکردنی شارەکە. هەروەها لە 5ی شوباتدا، گروپی کۆمپانیاکانی سەردار بە ئامادەبوونی بەڕێز سەردار ئەلبیبانی سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەردار گروپ، سەرۆکی تۆیۆتا عێراق، نوێنەرانی باڵیۆزخانەی یابان و نوێنەرانی کۆمپانیای تۆیۆتای عێراق، هەروەها د.مایکڵ مۆلنیکس سەرۆکی زانکۆی ئەمریکی لە بەغداد و ژمارەیەک لە قوتابیانی زانکۆکە درەختی ساکورایان لە زانکۆی ئەمریکی لە بەغداد چاند. گروپی کۆمپانیاکانی سەردار بەردەوامە لە فراوانکردنی دەستپێشخەرییە ژینگەییەکانی بۆ ئەوەی چاندن لە شارەکانی بەغداد و هەولێریش بگرێتەوە.
دارەکانی ساکورای یابانی بە هێمای جوانی و نوێبوونەوە دادەنرێن، کاتێک گوڵە ئاڵەکانیان دەبنەوە و شادی بۆ سروشت دەهێنن. لە ساڵی 2015، گروپی کۆمپانیاکانی سەردار دەستیان بە چاندنی ئەم دارانە لە عێراق کرد تا ئێستا نزیکەی 2000 دارەختیان لە سەرانسەری وڵاتدا چاندووە. ئەم دەستپێشخەرییە یارمەتیدەر دەبێت لە باشترکردنی کوالێتی هەوا و بەهێزکردنی هاوسەنگی ژینگەیی، ئەمەش لەگەڵ تێڕوانینی گروپی کۆمپانیاکانی سەردار دەگونجێت بۆ پاراستنی سەرچاوە سروشتییەکان. هەروەها ئامانجی بڵاوکردنەوەی کلتووری بایەخدان بە ژینگە و هاندانی کۆمەڵگاکان بۆ رۆڵ بینینی کاریگەر لە پاراستنی سروشتدا.
لە کاتی چالاکییەکەدا، بەڕێز سەردار ئەلبیبانی وتی: ” گروپی کۆمپانیاکانی سەردار بەردەوامە لە کارکردن بۆ جێبەجێکردنی تێڕوانینی خۆی بۆباشترکردنی ژینگە و دەوڵەمەندکردنی سروشتی عێراق. ئەم دەستپێشخەرییە تەنها هەنگاوێک نییە، بەڵکو پابەندبوونی بەردەوامی ئێمەیە بۆ زیادکردنی سەوزایی و باشترکردنی ژیان لە شارەکانی عێراق. بە چاندنی ساکورا، ئامانجمان دەوڵەمەنکردن و جوانکردنی ژینگەی شارەکانمانە و پاراستنی سروشتە بۆ نەوەکانی داهاتووە.”
لە لایەکی ترەوە د.مایکڵ مۆلینکس سەرۆکی زانکۆی ئەمریکی پێزانینی خۆی بۆ ئەم دەستپێشخەرییە دەربڕی و وتی: “ئێمە بەو پەڕی خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە گروپی کۆمپانیاکانی سەردار دەکەین لە زانکۆکەماندا و جوانییەکی نایابیان بۆ زانکۆکەمان زیاد کرد و ژینگە دۆستتر بوو. سوپاسی گروپی کۆمپانیاکانی سەردار دەکەین بۆ ئەم دەستپێشخەرییە نایابە، ئێمە ئەمڕۆ لێرەین بۆ چاندنی دارەکانی ساکورا وەک ئاهەنگگێڕانێک بۆ پابەندبوونی گروپی کۆمپانیاکانی سەردار لە ساڵانە بەخشینی دەیان درەخت بۆ فراوانکردنی ژمارەی دارەکان لە زانکۆکەماندا. ئەم دارانە بۆ چەندین دەیەیی داهاتوو بەردەوام دەبن لە جوانکردنی زانکۆکەمان.”
لە کۆتاییدا، ئەم دەستپێشخەرییە هەنگاوێکی پێشکەوتوو بۆ پتەوکردنی ئاڵوگۆڕی کلتووری و ژینگەیی نێوان عێراق و یابان نیشان دەدات، و جەخت لە پابەندبوونی گروپی کۆمپانیاکانی سەردار دەکاتەوە بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی تەندروست و پایەدار لە عێراقدا. هەروەها ئەم هەوڵانە یارمەتیدەر دەبن لە بڵاوکردنەوەی کلتووری گرنگیپێدان بە ژینگە و پەرەپێدانی سەوزایی کە میراتێکی کلتووری و ژینگەیی قووڵە لە نێوان هەردوو وڵاتدا ، هەروەها جەخت لەسەر ڕۆڵی پێشەنگ لەم بوارەدا دەکاتەوە.